AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ٧ ١٧:٢٢

چوار شانەی تیرۆریستی لە باشووری ئێران دەستبەسەر کران

چوار شانەی تیرۆریستی لە باشووری ئێران دەستبەسەر کران

وەزارەتی ئیتلاعات لەناوبردنی 4 شانەی ئۆپەراسیۆنی تاقمێکی تیرۆریستی-تەکفیری و دەستگیرکردنی 15 تیرۆریستی دیکەی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە وەزارەتی ئیتلاعات، بەڕێوبەرایەتی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند: ٤ شانەی دیکەی هاوردەکراوی گرووپە تیرۆریستی-تەکفیرییەکان، ڕێکخراوە پەیوەست بە دەزگا هەواڵگرییەکانی دوژمنی ئەمریکی-زایۆنیستی لە کاتی هاتنە ناو ئێران دەستنیشان کران پێش ئەوەی هیچ هەنگاوێکی زیانبەخش ئەنجام بدەن.

لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هەواڵگری پارێزگاکان لە شارەکانی زاهیدان، چابەهار، ئێرانشار، خاش و تەفتان، نیکشار و قەسر قەند، ١٥ لە ئەندامانی سەرەکی گرووپە تیرۆریستییەکان بە چەکی کڵاشینکۆف و تەقەمەنیەوە دەستبەسەر کران.

News ID 60086

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha